لەبارەی کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان فەرماندەیی زێرەڤانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکیان بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بڵاویکردوەتەوە،  ڕایگەیاندوە،” دوێنێ چوارشەممە کەسێک بەناوی پارێزەری کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گوایە تۆمەتباری کەیسەکە ئەفسەرێکی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین دەستگیری بکەن”.

هەروەها هاتوە،” لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت”.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

دوێنێ چوارشەممە کەسێک بەناوی پارێزەری کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گوایە تۆمەتباری کەیسەکە ئەفسەرێکی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین دەستگیری بکەن، لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت، هەرکاتێکیش داوایەکی وا هەبێت بێ دواخستن جێبەجێ دەکرێ هەروەک لە پێشووتردا چەندین حاڵەتی داواکاری دادگا هەبووە و لەلایەن فەرمانگەی یاسایی زێرەڤانییەوە بە ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی، داواکراو ڕەوانەی دادگا کراوە ئیجرائاتی پێویست وەرگیراوە.

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی

٢-٩-٢٠١٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button