سزای ئەو کەسانە دیاریکرا کە بەناوی کەسێکی دیکەوە دەنگ دەدەن

لڤین:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەو کەسانەی بەناوی کەسێکی دیکەوە دەنگ دەدەن بەگوێرەی یاسای کۆمسیۆن بەلایەنی کەم شەش مانگ بەزیندانیکردن سزادەدرێن، هەروەها لەنێوان ٢٥٠ هەزار تا ملیۆنێک دیناریش وەک پێبژاردنی دارایی سزادەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە،” بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 9 ی ساڵی 2020 مادەی 31، هەر کەسێک بەناوی کەسێکی دیکەوە دەنگ بدات بە شەش مانگ زیندانیکردن و بەلایەنی کەم 250 هەزار تا 1 ملیۆن دینار سزادەدرێت”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر هەر جۆرە ناڕێکییەک لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا دروست دەبێت و هەموو سەرپێچیکاران بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.

بڕیارە ( ١٠ی تشرینی یەکەم/١٠ )ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ( ٥٣٢٣ ) کەس خۆیان کاندید کردوە، لەو ژمارەیەش ( ٩٣٦ ) ژن کاندیدن و رێژەی ( ٢٥٪ )یان لە هەڵبژاردنەکە سەردەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button