خۆپیشاندەرانی سنوری ناحیەی بالیسان هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێم

لڤین:

نوێنەری خۆپیشاندەرانی سنوری ناحیەی بالیسان، چەند داواكاریەكی سادەمان هەیە، ئەم داواكاریانەمان گەیاندۆتەوە لایەنە بەرپرسەكان، تكایە بەدەنگ داواكاریمانەوە وەرن، بەپێچەوانەوە هەنگاوی ترمان دەبێت.

پاش ئەوەی بۆماوەی دو ڕۆژە هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی بالیسان شاڕێی ئیدارەی راپەڕین-پارێزگای هەولێریان داخستوە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادەن لەوێوە هاتوچۆ بکات، ئێوارەی ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢ / ٩ / ٢٠٢١ ) نامەیەکیان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و پەرلەمانتارانی کوردستان کردو داوکاریەکانیان ئاڕاستەی حکومەت کردوە و تێیدا هۆشداری دەدەنە حکومەت لە جێبەچی نەکردنی داواکاریەکانیان.

 

دەقی نامەکە:

بۆ بەڕێزان

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم

سەرجەم پەرلەمانتار و وەزیرەكان

سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكان

ئێمە وەك خەڵكی گوندەكانی سنوری ناحیەی بالیسان قەزای شەقڵاوە، چەند داواكاریەكی سادەمان هەیە، ئەم داواكاریانەمان گەیاندۆتەوە لایەنە بەرپرسەكان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی لۆكاڵی هەولێر و پێمان راگەیاندن كە پێویستە بەدەنگ داواكاری سەرەتای خۆشناوەتی و یەكەم ناوچەی كیمیابارانكراو لە دوای هێرۆشیماوە بێت، سەرەڕای لانكەی شۆڕش و بەرخودانەكان، بەڵام حەیف گوێمان لێ نەگیرا، بۆیە ماوەی دوو رۆژە شاڕێی ئیدارەی راپەڕین-پارێزگای هەولێرمان داخستووە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتی رێگای هاتوچۆمان بەتەواوی دانەخستووە، بەڵام وەك هەمیشە دەسەڵاتێكی نابیستمان هەیە، تاوەكو ئێستا هیچ بەدەنگەوە هاتن نییە، بۆیە دڵینیایی دەدەین كە ئەم خۆپیشاندان و رێگاگرتنە بەردەوامی دەبێت و ماندونابین و شەوانیش لەشەقام دەخەوین.

لێرەشەوە بە هەرسێ سەرۆكایەتی و بەرپرسان لە پارێزگاو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێین، تكایە بەدەنگ داواكاریمانەوە وەرن، بەپێچەوانەوە هەنگاوی ترمان دەبێت و بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی ئێوەی دەسەڵاتدارە.

داواش لە دەمەزراوەكانی میدیا دەكەین ئەركی خۆیان وەك دەسەڵاتی چوارەم ببینین و دەنگمان بگەین بۆ سەندنی مافە سەرەتایەكامان.

داواكاریەكانمان بریتین لە.

١- دوو ساید كردنی تەنها 2كم،لەسەنتەری ناحیە بۆئەوەی ناحیەكەمان سیمای شار وەربگرێت، هاوتەریب لەگەڵ فەڕشكردنی تەنیا7كم ڕێگای سەرەكی.

٢- گێڕانەوەی كارتی نیشتیمانی لەناحیەیی هیرانەوە بۆناحیەیی بالیسان،كەپەیوەستە بە(زیاتر لە20هەزار دانیشتوی) كە بەبڕیارێك گواستراوەتەوە بۆ ناحیەی هیران.

٣- قیرتاوكردنی چەند كۆلانێك لەسەنتەری ناحیەیی بالیسان.

٤- قیرتاوكردنی ڕێگای چەند گوندێك لەسنورەكە.

نوێنەری خۆپیشاندەرانی سنوری ناحیەی بالیسان

مامۆستا رێبین07501599596

ئەیوب طە 07501260779

هێدی سەعید07501757679

٢ / ٩ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button