بریكاره‌كانی دابەشکردنی خۆڕاک مانگانە لە دابەشکردنی خۆراک ڕوو بەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە

لڤین:

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، كیسه‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ كێشه‌ی كه‌می كێشیان هه‌یه‌ و هیچ كیسێك ٥٠ كیلۆ گرام نییه‌، دابەشکردنی دۆشاوی تەماتەیش کێشەی گەورە دروستدەکات.

كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاندوە له‌ به‌دواداچوونێكدا بۆی دەرکەوتوە کە،” ئەو بڕە کێشەی لەسەرکیسی خۆراکەکان دیاری کراوە راست نیە کێشەکەی کەمترە، بەم هەنگاوەش بەسەدان تەن خۆراك دیارنامێنێت”.

ئاشکرایشیکردوە،” دوای بەداچوونمان بۆ ئەو بەشە خۆراکەی کە دابەش دەکرێت بۆمان دەرکەوت ئەو برنجەی کەدابەش کراوە کە دەبێت پەنجا کیلۆ بێت هەموو فەردەیەک دوو کیلۆ و نیو بۆ سێ کیلۆ کەمی هەیە، لە فەردەیەک فاسۆلیا کیلۆیەک بۆ دوو کیلۆ کەمترە لەو کێشەی کە دیاری کراوە”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌،” لەوە سەیرتر کە بۆ دوو هاووڵاتی یەک قوتو ئاوی تەماتەیەکە کە خێزانە یەک نەفر بێت دەبێت نیو قوتوی پێ دەدرێت، کەسێك سەرخێزان بێت قوتو نێوێکی پێ دەدرێت رەچاوی ئەوە نەکراوە کەقوتوی بچوکتر دابەش بکرێت نەک بەم شێوازە بۆئەم مەبەستە لە رێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە وەزارەتی بازرگانی لەوبابەتە ئاگاداردەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەمانگەکانی ئایندە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button