لەسەر کاردانەوەکانی كەمپەینیی ناوی من ناوی دایكمە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

رێکخەرى کەمپینى ناوی من ناوی دایكمە، چالاكییەك نابیننەوە كە چووبێتە خزمەتی مەدەنییەتیی كۆمەڵگەوە و، ئیسلامییەكان (كۆنزێرڤاتیڤ)، هەوڵی شێواندن و بەلاڕێدابردنیان نەدابێت.

بەهار شوكرییە موونزیر رێکخەرى کەمپینى ناوی من ناوی دایكمە، لەرونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ ( سێشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ ) رایگەیندراوێکدا ڕایگەیاندوە،” هیچ كاتێك قسە و كاردانەوەی ئەو كەسانە نە دەمانوەستێنن نە پاشەكشێمان پێ دەكات، بەڵكو ئێمە بەهێزتر  دەكات لەسەر كارە مەدەنییەكانیی خۆمان، ئێستا دەزانین كارەكانمان جێگەی گرتووە، كاتێك گوێمان لە هاتوهاواریان دەبێت ئەویش لە دوورەوە!”.

دەقى رونکردنەوەکە:

چالاكییەك نابیننەوە كە چووبێتە خزمەتی مەدەنییەتیی كۆمەڵگەوە و، ئیسلامییەكان (كۆنزێرڤاتیڤ)، هەوڵی شێواندن و بەلاڕێدابردنیان نەدابێت. ئەوەی ئەوان دەیكەن شەڕی بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندییەكانیانە هەموو قسەکانیان لەم بازنەیەدا دەخولێتەوە؛ تێدەگەین و ئەزموونمان هەیە لەگەڵیان.

ئەم كەسانە كاردەكەن بۆ ئەوەی ژنانیی كوردستانیش هەروەكو ژنانی كابوول لەو كولەمەرگییەدا بن، پیرۆزبایی و شاگەشكەبوونیان لەمەڕ ڕووداوەكانی دووهەفتەی پێشووی ئەفغانستان گەواهیدەری قسەكانمانن.

هیچ كاتێك قسە و كاردانەوەی ئەو كەسانە نە دەمانوەستێنن نە پاشەكشێمان پێ دەكات، بەڵكو ئێمە بەهێزتر  دەكات لەسەر كارە مەدەنییەكانیی خۆمان، ئێستا دەزانین كارەكانمان جێگەی گرتووە، كاتێك گوێمان لە هاتوهاواریان دەبێت ئەویش لە دوورەوە!

جێی شانازیمە كە ڕێكخەری’كەمپەینیی ناوی من ناوی دایكمە’م.

بۆ من شانازییە كە ئەمە یەكەمجارە لە هەموو عێراقدا پڕۆژەیەكی لەم جۆرە كاری لەسەر دەكرێت، سوپاسی

یەك بەیەكی پشتیوانانیی ئەم كەمپەینە دەكەین.

بەهار شوكرییە موونزیر



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button