ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای زۆرەملێی سەربازی لە وڵاتدا جێگیرکرد

لڤین:

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی “خزمەتی ئاڵا”-ی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ )  پاش کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی ڕایگەیاند،” ئەنجومەنی وەزیران كۆبووه‌وه‌ و پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی “خزمەتی ئاڵا”-ی پەسەندكرد”.

لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا،” پرۆژە یاساكە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، تا خوێندنەوەی بۆبكات و پەسەندیبكات”.

خزمەتی سەربازی لە عێراق ساڵی ٢٠٠٣ بە سەرۆکایەتی پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق ئەو پڕۆژەیاسایە هەڵوەشێنرایەوە و جارێکی تر سوپا پێکهێنراوەیەوە و زۆرەملێیی سەربازی کۆتایی پێهێنرا، لەماوەی ڕابردووشدا بەرپرسانی عێراق چەندینجار باسیان لەوەكردووە كە جارێكی دیكە خزمەتی سەربازی لەنێو گەنجاندا پەیڕەودەكەن.

لە ماوەکانی ڕابردودا، عەبدولخالف عەزاوی ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بوو، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، پێی ڕاگەیاندوون كه‌ كاری لەپێشینەی ئەم كابینەیەی حكومەت، ناردنی پرۆژە یاساكە و جێبەجێكردنیه‌تی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button