قوباد تاڵەبانی: كێشەی كارەبا كۆنبوونی تۆرەكانی كارەبایە نەك وێستگەكانی كارەبا

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەت، کاتێک دەتوانین کێشەی کارەبا و هەموو کێشە خزمەتگوزارییەکانی دیکە چارەسەر بکەین کە ڕێڕەوی حکومڕانی راست بکەینەوە.

ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە میانەی وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی راکێشانی هێڵی 132 کەی ڤی بازیان _ رانیە لە دەڤەری راپەڕین، ڕایگەیاند،”  رێگە نادەین چیتر بەهۆی گەندەڵییەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ڕەشبین بکرێن بەرامبەر داهاتووی خۆیان و وڵاتەکەیان”.

ئاماژەی بەوەیشدا،” لێپێچینەوەی یاسایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پۆست و پێگەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە”.

هەروەها باسی لەوەشکرد،” بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان، پۆست و بەرپرسیارێتی و موچەی بەرزیان وەک ئیمتیاز پێنەدراوە، بەڵکو هەموو ئەمانە لەپێناو ئەوەدایە کە دڵسۆزانە خزمەتی خەڵک بکەن و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکەن و خۆیان بە خزمەتکاری خەڵک بزانن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button