زۆربەی ئەوانەی ئێستا ملیادێرن تەمەنیان لەنیوان سیی بۆ چل وپێنج ساڵە

لڤین: محمد نوری

ئەلف

ترشالز تریب لە كتێبی رووبەربوونەوەی سەرمایەداری (ئیسلام و ئابوری ئەخلاقی )دەنوسێت :لە سیستەمی ئابوری ئیسلامدا قسەیەك هەیە كە وەك بنەمابەكاردێت ،ئەوەش هەموو شتێك لەپڕدا زۆربێت هۆكارەكەی گەندەڵییە،لە گوڵە گەنمێك دەیان تورەكە ئاردی لێدروست نابێت، بەكورتی كەس لەپڕ نابێت بەكوڕ.

لێرە ولەوێ زوو زوو بە شانازییەوە باس لەوەدەكرێت كە لەكوردستان و بەتایبەت سلێمانی وهەولێر سەدان ملیادێری دۆلارهەن ،یان باس لە سامانی هەندێك كەس دەكرێت كە سنوری

ئاسایی تێپەڕاندوە ،ئەوەی سەیر بێت :

١-بەشێك لەوانەی سنوری ملیاردێریان تێپەڕاندوە ،تەمەنیان لەنێوان سییەكانی تەمەن بۆ چلەكانە،گومانێكە جێ پرسیارە

٢-ئەم گەنج وخاوەن ملیارانە ناچنەوە سەر ئەو دەوڵەمەندانەی كە لەهەشتاكان وحەفتاكان پێشتر ناویان هەبوە ،واتا كوڕی خەڵكی ئاسایین (میراتگری باوان نین)

٣-كوردستان ناوچەیەكی ئارام و پڕكار و وڵاتی مونافەسەی ئابوری وداهێنان نەبوە ،(خاوەنی فەیسبوك بە داهێنانێكی خۆی ،دەبێتە خاوەن سەرمایەكی گەورە)

كەواتە ئەوەی هەیە ترانزێتێكی باشە بۆ سپیكردنەوە و دزینی پارە ولەپڕ بوون بە ملیاردێر بێ هیچ پێوەرێكی ئەخلاقی و ماندبوونێك

ب

ماركس قسەیەكی گەورەی هەیە دەنوسێت :ئەو سەرمایەدارەی كە تابوت دروستدەكات و دەیفرۆشێتەوە،شاگەشكەدەبێت بەبڵاوبوونەوەی تاعون.

لێرەش هەمان مانای هەیە بەس بەشێوەیەكی تر،چۆن ؟سەرمایەدار وخاوەن پارەكان هەمیشە شاگەشگە دەبن بەوەی قەیران وكێشە و لەناوچوون زۆربێت ،ئەوان لەهەموو كێشەیەكدا دەیانەوێت ئاشیان بەباشی بگەڕێت ، ئەوان لەقەیران وبەڵای گەورە و بەركەوتنەكاندا قازانجی زیاتر دەكەن.

ج

میس بێڵ لەنامەیەكدا بەر لەیەك سەدە لەمەوپێش دەنوسێت :شێخ مەحموود زۆركەس دەكات بە خاوەن زەوی وزار ودەسەڵات هەڵەیە .

حزبی كوردی هەمان چیرۆكی دوبارەكردەوە ،هیچ بەرهەمێكی نەبووبێت كارگەیەكی باشی بەرمهێنانی دەوڵەمەندكردن بوو ،ئەوەی حزبی كوردی كردیان دوبارەكردنەوەی ئەزمونەكەی شێخ مەحمود بوو ،بەڵام بەهەڵەیەكی گەورەتر و بەبەرنامەیەكی فراونتر.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button