پەرلەمانی عێراق خشتەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە

لڤین:

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عێراق، خشته‌ی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی ئاشكراكرد و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش دانیشتنەکە پێنج بڕگە لە خۆ دەگرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان بڵاویکردوەتەوە، بڕیاره‌ رۆژی ( ٢٩ ی ئابی ٢٠٢١ ) به‌ڕێوه‌بچێت، تێیدا هاتوە،” له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت”.

له‌خاڵی دوه‌میشدا،هاتوە،” ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت”.

جێگەی ئاماژە پیدانە، خاڵی سێیه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌نگدان به‌ پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ پرۆتۆكۆلی ساڵی ( ٢٠٠٥ ) كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرۆتۆكۆلی سه‌ركوتكردنی كاره‌ نایاساییه‌كان و ئەو کردەوانەی دژ به‌ ئاشتی كۆمه‌ڵگەن‌”.

له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بیانی ده‌درێت.

خاڵی پێنجه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای سه‌ندیكای به‌رنامه‌سازانی عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button