نوری مالکی سەردانی هەولێر دەکات

لڤین:

نووسینگەی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، بڕیارە سبەی رۆژی چوارشەممە شاندێکی باڵای دەوڵەتی یاسای بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ ( سێشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ) سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،” شاندەکە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” نووری مالیکی سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و حەسەن سنێد، بەرپرسێکی دەوڵەتی یاسا و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەشی لەگەڵدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button