روسیا هاوڵاتیەکانی خۆی لە ئەفغانستان گواستەوە

لڤین:

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەچوار فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی، زیاتر لە 500 هاوڵاتی ڕوسیا و ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ (CSTO) و ئۆکرانیای لە ئەفغانستان گواستەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری رووسیا، بە فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی زیاتر لە 500 کەسی ڕوسیا و وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ (بیلاروس، قرغیزستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان) و ئۆکرانیا لە ئەفغانستانەوە گواسترانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “گروپێکی فڕۆکەوانی چوار فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی ئولیانۆڤسک لە ڕوسیا پێک هاتووە”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button