کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا

لڤین:

ڕێکخراوی هەنگاو، کرێکاریکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،بڵاوی کردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، کرێکاریکی خەڵکی گوندی “هەجمنە” سەر بە سەوڵاوا بە ناوی “رەئووف محەمەدی” لە کاتی کار لە پرۆژەیەکی ڕێگاوبانی شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەئووف محەمەدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button