لەبارەی ناونوسكردنی خەڵكانێك لە هەرێم و ناردنیان بۆ ئەمریكا ڕونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر، هەواڵی ناونوسینی ئەو هاوڵاتیانەی کە کاریان کردوە لە گەڵ ئەمریکا هەڵبەستراوو و نادروستە.

پاش ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی ئەفغانستان و کاردانەوەکانی ئەوانەی کاریان لەگەڵ ئەمریکا کردوە،لە ھەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر، بۆ ناونسكردن بانگھێشتی ئەو كەسانەی كردووە كە لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق و ھەرێمی كوردستان كاریان لەگەڵ ئەمریكا كردووە.

جێگەی ئاماژە پیدانە، بەپێی ئەو دەنگۆیانە ناونوسكردنی ئەم خەڵكانە بۆ ئەوە بووە ڤیزای كۆچكردنیان بۆ ئەمریكا بۆ بكرێ، چونكە ئەمریكییەكان ھاوشێوەی ئەفغانستان دەیانەوێت لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بكشێنەوە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانە، لە رونكردنەوەیەكدا كە وتەبێژی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر بۆ بەشێک لە میدیاکانی ناردووە، ڕایگەیاندوە،” هەر هەواڵێك بانگەشەی ئەوەدەكات ئەو خەڵكانەی كاریان بۆ حكومەتی ئەمریكا كردووە پێویست دەكات لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا ناویان تۆماربكەن هەڵبەستراوو و نادروستە”.

هەروەها ئەوەیش ئاشکرا کراوە،” تكایە ئاگادار بن تەنها تۆڕە كۆمەڵایەتیە فەرمی و وێبسایتە فەرمیەكانی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تاكە سەرچاوەی فەرمی هەواڵ و زانیارین دەربارەی خزمەتگوزاری و كاروبارەكانی تایبەت بە ڤیزە و ڤیزەی كۆچ لێرە لە هەرێمی كوردستان و عێراق”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button