لەبارەی پەیوەندی کردنی چەند کادیرێکی یەکگرتو بە حزبی ترەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ماوەیەكە كەسانێك كە هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن.

پاش بڵاو بونەوەی دەنگۆی پەیوەندی کردنی چەند کادیرێکی یەکگرتوو بە چەند لایەنێکی ترەوە، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ) ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتوو بوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكەى یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان رونكردنەوەیەك :

ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتوو بوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن ..!!

ئێمە لەم ویستگەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنوسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاورێ و هاوبیر بوین و لە ماڵی یەكگرتوو دا بونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری وحیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەرێ .. هەروا ركابەرو دۆستانی یەكگرتو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانرەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەلەتێ و دڵقایمتر دەبێ و بەردەوامەو سەدان گەنجی خوێندەوارو خوێنگەرمی ئامادەیە بۆ جێگەیان ..!

شەكاوەبێ ئاڵای ئازادی وبرایەتی ودادپەروەری

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button