هەڵەبجە: لە ڕوداوێکی دەگمەندا پزیشکێکی بێهۆشکار منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکات

لڤین:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، پزیشکی بێهۆشکار و کۆمەڵێک پەرستار منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکەن پاش ئەوەی منداڵەکە سەرەدەبەیەک گیرابوویە ڕێڕەوی هەناسەدانی و هەناسەی ئاستەم دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتوە،”دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەمەو نیوەڕۆ منداڵێک دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن ، کە سەرەدەبەیەکی ئاوی خواردنەوەی قوت دابوو گیرابوویە ڕێڕەوی هەناسەدانی،بەجورێک منداڵەکە جەستەیەکی شین بووەو لاوازی هەبوو و تا دەهات ئۆکسجینی دادەبەزی و لێدانەکانی دڵی لاوازدەبوون دەست بەجێ د. زەردەشت پزیشکی بێهۆشکار ئاگاداردەکرێتەوە لە کەیسەکە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” دکتۆرەکە پشکنینی سەرەتایی دەکات و دەزانێت کەیسەکە جێگەی مەترسیە، دەست بەجێ منداڵەکە بە هاوکاری کارمەندەکان و پەرستارێکی نەخۆشخانەکە منداڵەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەباتە نەخۆشخانەی منداڵان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” دوای گەیاندنی بە هۆڵی نەشتەرگەری و ئاگادارکردنەوەی تیمەکان دەست دەکات بە پێدانی بەنج بە منداڵەکە و سەری دەبەکە لەڕێڕەوی هەناسەدانی منداڵەکە دەردەکات و تەندرووسیەکی جێگیری بۆ دەگەڕێنێتەوە”.

لە کۆتایدا هاتوە،” بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە سوپاسی سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەین کە بەدەم کەیسەکەوە بوون و هیوای لەشساغی و تەندرووستی باش بۆ ئەو پەپولەیەش دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button