دووکەس لە ئاوی خاپوردا خنکان

لڤین:

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور بەهۆیەوە دووئەندامی خێزانەكە خنکان.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک،ئێوارەی ئەمڕۆ ( شەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕاگەیاند،” سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور، بەوهۆیەشەوە دوو ئەندامی خێزانەكە خنکان”.

هەروەها ئاشکرای کرد،” دوو هاوڵاتییە خنكاوەكە یەكێكیان ناوی هەرمان ڕەجەب،ە تەمەنی ( ١٦ ) ساڵە، ئەوەی دیكەشیان گوهدار مستەفا، تەمەنی ( ٣٧ ) ساڵە و مام و برازای یەکبوون و خەڵکی شاری دهۆکن”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا،بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك باسی لەوەشكرد،” ئەو خێزانە بەمەبەستی گەشتیاری چوبوونه سەر ڕووبارەکە، دوای کەوتنی یەکێک لەمنداڵەکانیان بۆناو ئاوەکە، چوار ئەندامەكەی دیكە بەمەبەستی ڕزگاردنی منداڵەکە چونەتە ناو ئاوەکە لە ئەنجامدا دوو کەسیان خنکان و ئەوانەی تریش ڕزگارکران”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو،” تەرمی هەردوو هاوڵاتیە خنکاوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button