دوو برا لە سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ردوكیان بران و به‌چه‌قۆ هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هاوڵاتیه‌ك.
پۆلیسی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار هێرشیانكرده سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و به‌چه‌قۆ برینداریان كرد، بۆ ده‌ربازبونیشیان ته‌قه‌یان به‌ئاسماندا كردبوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه كه بران ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی كه ته‌قه‌یان پێكردووه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ب ، ج ، ج ) و ( ه ، ج ، ج ) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.