نویترین زانیاری لە بارەی وادەی دابەشکردنی مووچە بڕی لێبڕینی ئەم مانگە

لڤین:

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ٢٥ی ئه‌م مانگه‌وه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ٢٠٠ ملیاره‌كه‌ش له‌به‌غدا ره‌وانه‌ بكرێت، موچه‌ به‌ته‌واوی ده‌درێت، ئه‌گه‌رنا “به‌خۆگونجاندن” دابه‌شده‌كرێت.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانێكدا به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاندوه‌،” چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو ( ٢٠٠ ) ملیار له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت و به‌گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش، به‌ڕێژه‌ی ( ١٠٠٪ ) موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ نه‌كرێت، ناچارین به‌ “به‌خۆگونجاندن” موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكه‌ین”.

سه‌باره‌ت به‌واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جوتیار عادل وتویەتی،” پابه‌ندین به‌وه‌ی له‌ ( ٢٥ )ـی مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ خۆگونجاندن بێت یاخود موچه‌ی ته‌واوه‌تی، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌ كه‌ موچه‌ به‌ڕێژه‌ی ( ١٠٠٪ ) دابه‌شبكرێت”.

لە درێژەی لیدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشداوە،”له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، نه‌مانهێشتوه‌ بابه‌تی ناردنی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ بكرێته‌ بابه‌تێكی سیاسی یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و تێكه‌ڵ به‌ بابه‌تی سیاسی بكرێت، ئه‌مه‌شمان به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان راگه‌یاندوه‌، چونكه‌ ناكرێت قوتی خه‌ڵك بۆ قازانجی سیاسی به‌كاربهێندرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بكرێته‌ سیاسی جێگه‌ی قبوڵكردن نیه‌، حكومه‌تی عێراقیش تێگه‌یشتنێكی باشی هه‌یه‌ و پێشبینیده‌كه‌ین، ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ و مانگی داهاتوش به‌رده‌وام بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button