داوای لێکۆڵینەوە لە تیرۆر کردنی هاوڵاتیەک لە قەرەهەنجیر دەکرێت

لڤین:

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداری نادیاره‌وه‌، له‌گوندی بارزانی نزیك قه‌ره‌هه‌نجیر هاولاتیه‌ك تیرۆركراوه‌ و ئه‌و ڕوداوه‌ش بوه‌ته‌ مایه‌ی دڵه‌ ڕاوكێ بۆ هاوڵاتیان.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندوە،”رۆژی ( پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ئاب ) له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداری نادیاره‌وه‌، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك له‌ گوندی بارزانی نزیك قه‌ره‌هه‌نجیرو خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ تیرۆر ده‌كه‌ن و تائێستاش هیچ لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك ڕونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌و هۆكاری تیرور كردنی ئه‌و هاوڵاتیه‌”.

دەستەکە ئه‌وه‌شی خستوەتەڕو،” ناكرێت تاوانێكی وا گه‌وره‌ به‌ نادیاری بڕواو هۆكاره‌كه‌ی دیار نه‌بێت، ئه‌و ڕوداوه‌ش بوه‌ته‌ مایه‌ی دڵه‌ ڕاوكێ بۆ هاوڵاتیان و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسایه‌، چونكه‌ هه‌ر هۆكارێك هه‌بێت بۆ هه‌ر كه‌یسێك ڕێكاری یاسایی و ئه‌منی خۆی هه‌یه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌رداواكراوێك”.

ئاماژه‌ بەوەیشکراوە، ” نامانه‌وێت وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم له‌و قۆناغه‌ ده‌ستتێوه‌ردان له‌كاروباری دادگاو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكه‌ین وه‌ك پابه‌ند بون به‌ بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كاركردن و ڕێزگرتنی ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردو نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانیمان ڕاسپاردوه‌ به‌ وردی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخه‌كه‌و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button