هەڵبژاردن لەنێوان: ماف وئەرک و بەشداری وبایکۆت دا!؟

لڤین: ئەبوبەکرهەڵەدنی

ڕاستە لە ڕۆژهەڵات وعێراق وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەڵبژاردن لە ناوەڕۆکی خۆی خاڵی کراوەتەوە بەوەی:

١/هیچ جارێک بێ ساختەکاری ئەنجام نادرێت.

٢/ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات ناهێنێتە ئاراوە.

٣/جارلەدوای جار دەسەڵاتی گەندەڵ ملهوڕتر وبێباکتر وگەلیش بێهیواتر ونائومێد تر دەکرێت

٤/خراپەکاران وکەس وحزبی گەندەڵ سزا نادرێت.

بەڵام لەنێوان بژاردەکانی (بایکۆت،کودەتا،شۆڕش،ڕاپەڕین،بەشداری)تاکوئێستا هیچ بژاردەیەکی باشترلەبەشداریمان لەبەردەستدا نیە.

ڕاستە بایکۆتیش بژاردەیەکە ئەوەی پێی دەوترێ(ئۆپۆزسیۆنی لا انتخابی)وئامانج ڕیسواکردنی دەسەڵاتی سەرکوتکاروستەمکاروهەڵدانەوەی ڕووی دزێویەتی وکورد واتەنی ماڵی قەڵب سەرخاوەنی خۆی.

بایکۆت کاتێ دروستەکە:

١/بەدەستوورویاسا مافی تۆی هاوڵاتی گرەنتی وپارێزراوکرابێت.

٢/ببێتە مایەی بەخۆداچوونەوەوعیبرەت وەرگرتنی دەسەڵاتداران.

٣/ببێتە ڕووداوێک وسەرنجی ڕێکخراووکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕابکێشێت.

لەکاتێکدا کەهیچکام لەو ئامانجانە ناپێکیت وهەوڵی ساردکردنەوەی خەڵک دەدەیت لەبەشداری کردن بەمە ئاو دەکەیتە ئاشی دەسەڵاتی سەرکوتکەروقۆرخکارو تاڵانچیەوەوئەجندا ونەخشەی گڵاوی دەسەڵات جێبەجێ دەکەیت.

چونکە حزبە دەسەڵاتدارەکان لەخوایان دەوێ خەڵک بەشداری نەکات وئەوانیش لەژێر هەڕەشەو چەواشە کاری وپارەهەڵڕشتن حەشاماتە بەبارمتە گیراوەکانی خۆیان بەزەبری موچەوکڕین وچاوسوورکردنەوە ڕاپێچی سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.

کەواتە ئەوەی لێرەدا زیانی بەرکەوت بەرەی ئۆپۆزسیۆن وخەڵکی سەربەخۆیە چونکە زۆربەی ئەوانەی متمانەیان بەهەڵبژاردن لاواز بوەو بایکۆت دەکەن خەڵکانی دەرەوەی دەسەڵات وتوێژە ناڕازیەکەیە.

سەیروسەمەرەکە لەوێدایە ئەوانەی بانگەشەی بایکۆت دەکەن خۆیان ڕۆژگارێک پەرلەمانتاروکاربەدەست بوون هەتا خۆیان هەبون هەڵبژاردن گرنگ وچارەنوسساز بوو بەڵام ئێستا پرۆسەیەکی بەدناوو گوماناویە.

لەلایەکی تر سەرنجم داوە هەرئەوانەی بانگەشەی بایکۆت دەکەن دوایی خۆیان چاوەڕوانی مەرحەمەتی پەرلەمانتارێک دەکەن (کەبەدەنگی ساختە یاخود لەنەبوونی پەرلەمانتاری بەتوانادا ئەوشوێنەی داگیرکردوە)کەلەنوسینگە یان لیژنەکانی پەرلەمان یاخودا لەدیبەیت وۆرک شۆپێک بیبینێت یاخودا یاداشت وداوایەکی بۆبگەیەنێت.

لێرەوە بەڕای بەندە بەشداری هەڵبژاردن لەمافەوە دەبێت بەئەرک،بەڵام ئەو ئەرکە دەبێت بەهۆشیاریەوە ڕاپەڕێنرێت،،دەنگ بدەنە کەسانێک کاک عومەری حاجی عینایەت ووتەنی (پەرلەمانتاری پێشووی بەتوانا وکەسایەتی لێهاتوو)کەخەمی شکۆی خۆی بێت.

دەنگ بدەنە کەسانێک لەتاقیکردنەوەی پارەوپۆست وداوێن دا بەسەرکەووتوویی دەرچوون،،،دەنگ بدەنە کەسانێک دوایی وەڵامی تەلەفونەکانتان بدەنەوەولەخۆیان نەگۆڕێن،،دەنگ بدەنە کەسانێک کەخۆی بەقەرزاری تۆی هاوڵاتی بزانێت،، دەنگ بدەنە کەسانێک ڕۆبۆت وکۆیلەی حزبەکەی نەبێت ولەسەرپێی خۆی وەستابێت وبەهەقی خۆی هاتبێتە پێشەوە نەک بەچەقەنەی تەکەتول وخۆچەماندنەوە بۆکەسانێک کەهیچ شایستە نین،، کەبەدڵنییاییەوە لەم کاراکتەرانە هەبوون ودەشبن .

بۆیە تۆی هاوڵاتی مافی بەشداری کردنت بگۆڕە بەئەرک لەپێناوی تەمێکردنی دەسەڵاتێک کەهەرچی بێحورمەتی هەیە بەمرۆڤی کوردی کردوەو ئەزموونی سەدساڵەی بەخوێن وفرمێسک وعارەق ئاودراوی گەلەکەمانی تالێواری تیاچوون بردوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button