کاک عەلی حەمە ساڵح چاکی مەکە با لەوە خراپتر نەبێت

لڤین: خالید ڕەشید

کاک عەلی، سەدان کەسی دیکە بۆ بەدبەختی و بێساحەبی سلێمانی بوونەتە خەبیری هەموو بوارەکانی ژیان و گوزەران لەو شارەدا.

کاک عەلی دەفەرمووێت ئەم زەویانە دەکەونە ئەم بەرو ئەوبەری شەقامی سەد مەتری کەهێشتا تەواویش نەبوە، هی کەس نییەو دەتوانرێت شارێکی مۆدرین دروست بکرێت، بیئاگا لەوەی لەجیهان خەڵکی جیهان بەگشتی ئەمرۆ خەریکی سەوزکردنی ولاتەکەیانن خەریکی قەدەغە کردنی هەموو جۆرەکانی دوکەڵن.

دەفەرموێت بکرێتە تاوەرو شوێنی بازرگانی بۆ گەشتوگوزاری توریزم، یەکێک نەزانیت وا دەزانێت خەڵکی ئەوروپاو جیهان بەگشتی لەریزەی فیزە وەرگرتنان بۆ گەیشتن بەو شارە مۆدێرنەی کاک عەلی پیشنیاری کردوە، پێشەکی ئەو جادەیە کە ٩ ئۆتۆمبیلی لەم بەرو ئەوبەرەوە پێدا دەروات هەر ئوتومبێلێک لەرۆژیکدا ٢٠ تەن دوکەل ئەکات بەقورگی شارەکەدا، بۆیە لەجێگەی هەر ئوتومبێلێک دەبێت سەدان درەخت بڕوێنرێت بۆ ئەوەی خەڵک لەخنکانی موتلەق رزگاریان بێت.

ئەمساڵ سلێمانی یەکێکبوە لەگەرمترین دۆزەخەکانی سەر روی زەوی، پێشبینی دەکرێت تا دەساڵی دیکە نەمانی ئاوو بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هێنانی ئەم هەموو ئوتومبێلە کەهەر یەکێکیان ٢٠تەن دوکەڵ بڵاو دەکاتەوە گەر دوکەڵی ئوتومبێل رەنگی هەبوایە لەدوری یەک مەترەوە کەس نەی دەتوانی کەس ببینیت.

بۆیە پێویستە دەسکاری ئەو زەویانە نەکرێت و بکرێنە سەوزایی و یا هەروەکو باخ وسەوزایی بەکار بێت، هەم دیمەنی شارەکە هەم ئاو هەوای شارەکە رادەگرێت، بەڵام درەختێک نا کەنیوەی کۆمەلگا توشی حەساسیەت بکات، بەڵکو ئەو درەخت و سەوزاییانەی کە ئۆکسیجین بەخشن بەبێئەوەی هیچ جۆرە ئەلەرجیەک بڵاو بکەنەوە.

ئەوەی کاک عەلی دەڵێت با جەمەلۆن و کەپر نەبێت تاوەر بێت، ئەوەش تەنها بۆ ئەوانەیە کەخاوەنی سامانێکی خەیاڵین ئەتوانن گەورەترین بیناو تاوەر دروست کەن ئەوانەن کە سامانی فرێندراوی ئەو ولاتەیان لایە،بۆیە تکایە باشی مەکە با خراپتر نەبێت، گەر دەتوانیت هەوڵ بدە ژمارەی ئوتومبێل کەم بکەنەوە، چونکە بەپێی راپۆرتی ژینگەی جیهانی باشوری کوردستان و ئێراق لەسەر لێواری مەرگیکی حەتمین بەهۆی ئوتومبیل و مۆلیدەو کارگەی چیمەنتۆوە.

پاشان هەموو ولاتیک ستراتیجیەتی خۆی هەیە بۆ مانەوەی نەوەی نەوەکانی کورد گەر بیە دنیاوە یەک مەتر زەوی نەماوە بۆیان بۆیە تکایە ئەو ئەقلە تیجاریەی کە دەلییت دەتوانرێت پارەی جادە سەد مەتریەکەی پی دەربهینریتەوە بۆ گورچیلەیەک گامێشیک مردار مەکەرەوە .وا مەزانە هەنگت لەدارا دۆزیوەتەوە ئەوە زەویانە سنگ وسی و هەناسەی ئەو شارەن ئەوانەی کەپارەیان هەیە کۆمەلیک دزی عەرەب و تورک وکوردن .لێگەرێن با ئەو ٣٦ کیلۆمەترە سەوزایی بیت نەک شتی تر،ئەوە موڵکی گشتیە موڵکی گشتی بۆ فرۆشتن و کڕین نابێت هەموو ولات و هەریم و مەملەکەتێک موڵکی گشتی هەیەو هەر دەشیان مێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button