ڕۆژنامهیهكی بهریتانی: پاراستنی پارتی ئەشکەنجەی دەستگیرکراوانی بادینان دەدات

ڕۆژنامهیهكی بەریتانی بەدواداچوون بۆ دەستگیرکراوانی بادینان دەکات و ئاشکرایدەکات کە پاراستنی پارتی ئەشکەنجەی دەستگیرکراوانی بادینان دەدات و بە زۆر ناچار بە دانپێدانانیان دەکات.
ڕۆژنامەی “مۆڕنینگ ستار”ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاوكردۆتهوه و ئاشکرایکردوە، کە ئەو دەیان دەستگیرکراوەی بادینان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراون، ڕووبەڕووی ئازارو ئەشکەنجەدانو بە زۆر داننان بەتاوانەکانیان بونەتەوە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەڕاپۆرتێکی ڕوانگەی (ئەوروپا – ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ) کردوە و دەڵێت: “٢٦ دەستگیرکراوەکەی بادینان کەلەلایەن دەزگای پاراستنی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراون، ڕوبەڕوی ئازارو ئەشکەنجەی جەستەییو دەرونیی بونەتەوە”.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری ئەیهان سەعید، چالاکوان، كه هاوكات برای شڤان سەعید یەکێکە لەدەستگیرکراوەکانی بادینانە بڵاویکردوەتەوە کە: “براکەی من لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەشێوەیەکی ناساییو لەلایەن هێزێکی ئەمنیی دەمامکدارو نەناسراوەوە دەستگیرکراوە”.
هەروەک پارێزەری شڤان كه ڕێگەی سەردانکردنی پێدراوە وتویەتی: شڤان لەگرتوخانەی ئاسایش دەستگیرکراوە و لەدۆخێکی خراپدایە، بەوپێیەی ئازارو ئەشکەنجەی دەرونیو جەستەیی بەردەوامدەدرێت، لهو ڕوهشهوه براكهی باسی لهوهكردوه، “لەوکاتەوە ئێمە و خێزانەکەشی بواری سەردانکردنمان پێنەدراوە”.
لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ژمارەیەکی زۆر لەدەستگیرکراوەکان لەدۆخێکی نامرۆڤانەدا دەژینو هێزە ئەمنییەکان تەحەدای بڕیارەکانی دادگا دەکەنو دەستگیرکراوەکان ئازادناکەن، لەناویاندا بەدەل بەرواری، کە تەنها هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە داوای خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی کردوە.
ڕوانگەی (ئەوروپا ـ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ڕونیکردۆتەوە بەدەل بەرواری، دوای ئەوە دەستگیرکرا کە داوای دەکرد موچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی خەرجبکرێت کە لەمانگی نیسانەوە موچەکانیان وەرنەگرتبوو.
ڕوانگەکە دەشڵێت: “دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بەدەل بەرواری دەرکردوە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون پوچەڵکردۆتەوە، بەڵام هێشتا لەزینداندا هێڵراوەتەوە و تەنانەت ڕێگەش بەپارێزەر و خێزانەکەی نادرێت سەردانی بکەن”.
سەرچاوە: شارپرێس
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21