فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنورییەکانی بادینان بەچڕیی بۆردوومان دەکەن

هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنورییەکانی بادینان بەچڕیی بۆردوومان دەکەن و لە ئێستاشدا بۆردومانەکە بەردەوامە.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕیی دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی بادینان و بەتایبەت چیای گارە کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە تا ئێستاش ناوبەناو بەردەوامە، بەڵام هێشتا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
سوپای تورکیا ماوەی چەند ساڵێکە بە بیانووی پەکەکە ناوچەسنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانەوە دەیان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.