ئاسایشی شارەزوور کەسێکی دەستگیرکرد کە لە خێڵی حەمە دروشمی تیرۆرستی نوسیوە

لڤین:

ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لە سەر دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمە دروشمی گروپی تیرۆرستی (انصارالاسلام)ی نوسیووە.

ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەر دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمە لە گوندەکەدا چەند دروشمێکی گروپی تیرۆرستی (انصارالاسلام)ی نوسیوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وەک وتوویەتی کە “لە ژێر کاری هەندێک ووتاری توند ڕەویدا فکرەی توندڕەوی وەرگرتووە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی شارەزوور

لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان بەهەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی سەرجەم هێزەکانمان توانرا لە بەرواری 2021/2/7 تۆمەتبارێک دەستگیر بکەین، کە لە ڕۆژانی پێشودا لە سەر دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمە لە گوندەکە چەند دروشمێکی گروپی تیرۆرستی (انصارالاسلام)ی لە ناوچووی نوسیبوو لە سەردیواربەندەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردوو کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو دواجار گەیشتین بە تۆمەت بارەکە بەناوی (س . م . ق) بۆیە بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی ماددەی (۳ی تیرۆر) دەستگیرکرا لە لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وەک خۆشی دەڵێت: لە ژێر کاری هەندێک وتاری توند ڕەویدا فکرەی توندڕەوی وەرگرتووە و پێیوایە ئەوجۆرە پەیکەر و وێنانە دژی ئیسلام و شیرکن لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگا کراوە لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button