لەسەر ڕووداوەکانی کۆنگرێس ئەمڕۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ دەكرێت

بۆدووەم جار بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، بچێتهوه بەردەم ئەنجومەنی پیران و لەسەر ڕووداوەکانی کۆنگرێس لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
بڕیاره ئەمڕۆ بۆ جاری دووهم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بچێته بەردەم ئەنجومەنی پیران و دادگای بکرێت به تۆمهتی ھاندانی لایەنگرانی بۆ ئەنجامدانی پەلامار بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، لەکاتی پەسەندکردنی جۆ بایدن، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا.
ئەم هەوڵەی ئەنجومەنی پیران لەکاتێکدایە ساڵێک بەسەر شکستی هەوڵی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆشەگیرکردنی، ترەمپ تێپەڕدەبێت.
نەیارانی ترەمپ، هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسیان بە مەترسیدارترین پەلامار بۆ سەر دیموکراسییەت لە ئەمریکا داناوە لە دوای جەنگی ناوخۆیی لە شەستەکانی سەدەی ١٩ دا.