تەندروستی هەرێم: لەگەڵ کۆمپانیایەک لە ڕوسیا لە گفتوگۆداین بۆ کڕینی ڤاکسین

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، کە لەگەڵ بریکاری کۆمپانیای ئاسترازینکا لە ڕوسیا لە گفتوگۆداین بۆ کڕینی ڤاکسین و بڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق.
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون- بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەهەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستخستنی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا ڤایرەس، ئاشکرایکردووە، “لەگەڵ بریکاری کۆمپانیای ئاسترازینکای لە ڕوسیا لەگفتوگۆداین بۆ کڕینی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ڤایرەس بۆ ھەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە له عێراقدا سێ كۆمپانیا باسكراوە فایزه‌ر و ئاسترازینكا و سینوفارم كاری پێكرا یاخود ڕێگه‌پێدراوه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ، کە له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو، چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و “پاكێجین” و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بوو.
وتوشیەتی: چه‌ند جارێك گفتوگۆ لەگەڵ وه‌كیلی سه‌ره‌كی كومپانیای ئاسترازینكا له‌ڕوسیا کراوە و فۆرممان پڕکردوەتەوە و له‌پانزه‌ی مانگ ده‌چینه ناو ڕیزبه‌ندی داواكردنی ڤاكیسنەكه و له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌داوامانكردووه لە 20% دوو ملیۆن و چوارسه‌دو حه‌فتا هه‌زار دۆزه، واته دوو دۆز بۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ده‌ستمان بگات و كێشه‌ی گواستنه‌وه و كۆمپانیای تایبه‌ت ئێمه ئیشمان له‌سه‌ركردووه و هیوادارین بتوانیین به‌م نزیكانه بگه‌ینه دانوستانی كۆتایی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدابكه‌ین.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە، کە وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه.