لڤین:
سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، بونیادنان بەدەستدرێژیكردنە سەر ڕەمزەكان و شوێنە پیرۆزەكان و لێدان لە دامەزراوەكان ئەنجامنادرێت هەڕەشەشی لەو كەسانە كرد كە دەستدرێژی دەكەن.
مستەفا كازمی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، سازش ناكەین لەسەر بونیادنانی دەوڵەت و شكۆی دەوڵەت، زۆرمان كردووە بۆ چارەسەركرنی قەیرانە ئەمنیی و ئابوریی و تەندروستییەكان.
لەبارەی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراقیش سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: هەڵبژاردنەكان دەستكەوتێكی نیشتمانیین و پێویستیان بە پاڵپشتی سیاسیی و كۆمەڵایەتییە.
ئەو جارێكی دیكە هەڕەشەی كردەوە وتی كەمتەرخەم نابین بەرامبەر ئەوانەی دەستدێژی دەكەن، ئەوەشی وت كە بونیادنان بەدەستدرێژیكردنە سەر ڕەمزەكان و شوێنە پیرۆزەكان و لێدان لە دامەزراوەكان ناكرێت.