کارمەندانی بەنداوی دوکان و فەرمانگە فیدراڵییەکان لە پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند

بەهۆی لێبڕین و پێنەدانی موچەکانیانەوە، کارمەندانی بەنداوی دوکان و فەرمانگە فیدراڵییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ بەھۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەکانیان و ھەروەھا لێبرینی موچەکانیانەوە هەریەکە لە کارمەندانی ڕەگەزنامەی سلێمانی، بەنداوی دوکان و کارمەندانی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارتی نیشتمانی و نوسینگەی زانیاری لە سلێمانی، ئاغجەلەر، چوارتا، پشدەر، هێرۆ، ناودەشت و عەربەت مانگرتنیان لەدەوام کردن راگەیاند.

بەشێک لەو کارمەندانە تا ئێستا موچەی مانگی موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردوو یەکی ساڵی ٢٠٢١یان وەرنەگرتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو کارمەندانە سەر بە حکومەتی ناوەندن.

مانگرتنی ئەو کارمەندانە لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامە بڵاو کردەوە و هۆکاری دواکەوتنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی خستە ئەستۆی حکومەتی ناوەند و ڕایگەیاند کە بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریانداوە، موچە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button