بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ ئامادەکارییەکان ده‌ستپێده‌كات

لڤین:

بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین، شاندێکی حکومەتی عێراق کەپێکهاتبوون لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی سەردانی مەرزی کێلیان کرد لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، ئامانجی سەردانەکەش بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بووە لەبەڕێوەچونی کارەکانی مەرزەکە بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکدا، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە،” ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین و مەرزی کێلێ کارەکانمان لە 65% تەواو کردووە لەوانەش دروستکردنی کۆمەڵگەی فەرمانگەکان، شاندەکەی حکومەتی عێراقیش کە بەنوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران سەردانی مەرزەکەیان کرد، زۆر لەکارکارەکانمان ڕازی بوون، بەتایبەت کە ئێمە هەموو بڕیار و ڕاسپاردەکانی حکومەتی عێراق جێ بەجێ دەکەین”.

لە درێژەی لیدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،” ئەوەی بۆ بە بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ ماوەتەوە، تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە، ئێمەش لای خۆمانەوە زۆرینەی پێداویستییەکانمان بۆ مەرزەکە دابینکردووە”.

لە بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە، هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی چوارەم مەرزی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتی ئێران لەپاڵ مەرزی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button