لەسەر پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوانیان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێککەوتن

لڤین:

شاندی باڵای هەماهەنگی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە و لە میانیدا رێکكەوتن لەسەر پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوانیان.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،” ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ ) بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، جەمال محەمەد ئیمێنکی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری بە ئامادەبوونی بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە عێراق، جەنەراڵ فۆگارتی، هەردوو شاندی باڵای هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە”.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە،” لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە ئەرک و کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کردووە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و کاری هاوبەش تاوتوێ کراوه‌”.

ئەوەش خراوەتەڕوو،” هەر ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵا سەردانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی هەولێریان کردووه‌ و لە میانیدا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی گشت بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش ئەنجامدا، کە تیایدا جەختیان لە گرنگی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش و کاری هاوبەش کردەوە، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش رۆڵیان هەبێت لەپاڵپشتی و سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا”.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” کۆبوونەوەیەک لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەردوولا و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئەنجامدراوە و لە میانیدا تاوتوێی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولادا کراوە”.

لە هەردوو راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە،” حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق رێککەوتن”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی شاندی باڵای هەماهەنگی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشکرای کردووە،” لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەست بە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپا لە هەریەک لە دیالە، کەرکووک، مەخموور و نەینەوا و چالاککردنیان کراوە”.

جەبار یاوەر رایگەیاندووە: “پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پێکهێنانی شەش ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا رێککەوتبوون کە ئەفسەرانی سوپا و پێشمەرگە ئەرکدار دەبن تیایاندا، کە دوو لە ناوەندەکان سەرەکی دەبن و یەکیان لە بەغدا و ئەوەی دیکە لە هەولێر دەبێت و چوار ناوەندەکەی دیکە لە هەریەک لە دیالە، کەرکووک، مەخموور و نەینەوا دەبن”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر لەبارەی ئەو خاڵانەی کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەسەری رێککەوتوون دەڵێت،” لە کۆبوونەوەکەدا رێکەوتن کرا لەسەر پێکهاتەی ئەو لیوا هاوبەشانەی کە پێشتر لەسەری رێکەوتبوون، کە شوێنی ئەرکەکانیان لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبێت”.

جەبار یاوەر راشیگەیاندووە،” بوودجەی ئەو لیوایانە لەرووی مووچە و چەک و پێداویستییە سەربازییەکان دەستەبەر کراوە و راستەوخۆ پەیوەست دەبێت بە وەزارەتی بەرگریی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر لە کۆتایی لێدوانەکەیدا روونیکردووەتەوە،” بڕیارە فەرمانی دیوانی بۆ پڕچەککردن و دابینکردنی پێدوایستییەکانیان و بوودجەی ئەو لیوایانه‌ دەربچێت کە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت و لە رووی کارگێڕیی و فەرماندەیی و هەموو بوارەکانی دیکەوە سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەبێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button