زیندانییەکی تەمەن 68 ساڵ بە لفکەی خۆشتنەکەی کۆتایی بەژیانی هێنا

لڤین:
لە ناو گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، تۆمەتبارێکی تەمەن 68 ساڵ، لەناو گەرماوی گرتووخانەکەیدا بە لفکەی خۆشتنەکەی کۆتایی بە ژیانی هێنا.
لە بارەی ڕووداوەکەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەندکراوێکی تەمەن 68 ساڵ کە لە دەربەندیخان، بە تۆمەتی کوشتن و بەپێی ماددەی 405 بڕیاری زیندانیکردنی دراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، لە گەرماودا بە لفکەی خۆشتن خۆی خنکاندووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ کە زیندانییەکان لە خەو هەستاون ئەو تۆمەتبارەیان لە ناو جێگەکەیدا نەبینیوە، کە چوون بۆ حەمامەکە دەرگاکەی داخراوە لە ژوورەوە، دواتر دەرگاکە دەکەنەوە و دەبینن لفکەی خۆشتنەکەی کردووە بە دوو بەشەوە و بە قولابێکدا خۆی پێهەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.