دوو کەس لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا

لڤین:
لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی دوو کەس به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە، نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ بووە و ئەو دووکەسە لەكاتێکدا سەرقاڵی كاركردن بوون لە كارەبای هۆتێل شەهرام له شاڕێی سالم، كارەبا لێداون و بەهۆیەوە یەكێكیان راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیكەش پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستادا ته‌رمی هه‌ردوو كه‌سه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و هێزەکانی پۆلیسیش دەستیان بە لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه کردووە.