لڤین:
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە كەسوكاری شەهیدانی بۆردومانەكانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كرد و گوێی لە داواكاریەكانی راگرت.
لە دیدارەكەدا كە ژمارەیە لە ئەندامانی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی كوردستان تیایدا بەشداربوون، كەسوكاری شەهیدان یاداشتێكیان پێشكەش بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد و تیایدا داوایانكرد، هەرچی زووە تۆپباران و بۆردومانی ناوچەكانیان لەلایەن هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران ڕابگیرێت كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گیان و ژیان و گوزەرانیان دروستكردووە.
كەسوكاری شەهیدان لەو دیدارەدا داوایان لە پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان كردكاربكەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی یاسای قەرەبووی زیانه مادییەكانیان بۆ بكرێتەوە و قوربانیانیان بەشەهید ئەژمار بكرێن .
لای خۆیەوە رێواز فایەق پشتیوانیی لە داواكانیان كرد و پاراستنی سەلامەتیی دانیشتوانی ئەو ناوچە سنورییانەی بەپێویست و ئەركی سەرشانی حكومەت وەسفكرد و بەڵێنی پێدان، هەوڵەكانی خۆی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.