لڤین:
لیژنەی چاكسازی بەمەبەستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی چەند راسپاردەیەك دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆكی حكومەت و لیژنەی باڵای چاكسازی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی (یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی .
كۆبوونەوەكە دوای گفتوگۆ بڕیاریدا ژمارەیەك ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.