پۆستی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی پڕکرایەوە

لڤین:

بڕیارده‌ری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، بڕیاردراوه‌ به‌دانانی كه‌سێكی دیكه‌ له‌شوێنی د.میران محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌.

له‌و نوسراوێکدا کە واژۆی بڕیارده‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی له‌سه‌ره‌و ئه‌مڕۆ ( یەک شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ) ده‌ركراوه‌ تێیدا هاتوه‌، ” له‌به‌ر ڕۆشنایی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ڕۆژی ( ٤ / ٨ / ٢٠٢١ ) به‌سه‌رپه‌رشتی هەڤاڵی هاوسه‌رۆك، بڕیاردرا بە، ڕاسپاردنی فه‌همی بورهان عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی (مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان) به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌”.

لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە،” ئه‌م بڕیاره‌ كاری پێده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی كه‌یسی (د.میران محه‌مه‌د) یه‌كلاده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

هەروەها هاتووە،” ئەم بڕیارە جێ بەجێ دەکرێت لە ڕۆژی دەرچوونیەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button