هاتوچۆی كۆیە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە، بۆ ماوەی دوو مانگ، سێ ڕیانی ( كۆیە ـ دوكان ـ كانیبی ) تاكو قەزای دوكان ھاتووچۆكردن لێی بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردووەتەوە،” بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكاتەوە بە ھۆی كاركردن لە ڕێگەی سەرەكی كۆیە ــ دوكان (ڕێگەی كەلكە سماق ) لە بەرواری ( ٢٠٢١/٨/١٠ تـــاكـــو ٢٠٢١/١٠/١٠ ) لە سێ ڕیانی ( كۆیە ـ دوكان ـ كانیبی ) تاكو قەزای دوكان ھاتووچۆكردن بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button