ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەنە هاوسەرۆکانی یەکێتی

لڤین:
ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ناسراو، هۆشداری دەدەنە هاوسەرۆکان لە گواستنەوەی ململانێکان بۆسەر شاشەی میدیاکان و دەڵێن جێگای قبوڵ نییە و پێویستە کێشەکان لەڕێگەی دادگا و پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتییەوە چارەسەر بکرێن.

لە یاداشتێکدا کە واژۆی ٧١ کەسایەتی پێوەیە  ئەمڕۆ (شەممە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ) ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاوسەرۆکانی یەکێتی کراوە، بە ناوی یاداشتی ( بەڵێ بۆ ئاشتەوای ).

لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،” ڕەوشی سیاسی و پەرەسەندنی ململانێی هێزە گەورەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ و بوونی هەرێمی کوردستان بە گۆڕەپانی پاکتاوکردنی بەرژەوەندییەکان پێمان دەڵێت، هەر کەلێن و ناتەباییەک بە زیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە.”

ئەوەش هاتووە،” داوا لە ئێوە و بەتایبەت هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکەین بەهیچ شێوەیەک نەبووە و ناکرێت و مایەی قبوڵ نییە ململانێی حزبی بهێننە سەر شاشەی میدیاکان، چونکە دەبێتەهۆی دروستبوونی نائارامی لەنێو خەڵکدا و تێکدانی بازاڕ و بژێوی خەڵک.”

جەختیان لەوەش کردووەتەوە،” گرفتەکان هەرچییەک بن یاسا و پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتی پەیوەستە بە چارەسەرکردنی و ئێمەش ئامادەیی هەر دەستپێشخەرییەکین لەوبارەیەوە و چاوەڕوانی وەڵامین.”

لە کۆتایی یاداشتەکەدا هاتووە،” هەر لایەن و کەسێک نەیەتەژێر چەتری ئاشتەوایی و هۆکار بێت بۆ نانەوەی نائارامی ناچارمان دەکات ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی دەرهاویشتەکانی دەکەوێتە ئەستۆ.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button