سیروان بارزانی: کشانەوەی هاوپەیمانان کارەساتە

لڤین:

بەرپرسی میحوەری گوێر مەخمور رایگەیاند،  بۆشاییەکی زۆری ئەمنی هەیە لەنێوان ئێمە و هێزەکانی عێراق، ئێستا داعش سود لەو بۆشاییە وەردەگرێت و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە کارەسات ناو دەبات.

سیروان بارزانی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داعش دەیەوێت بیسەلمێنێت کە بەردەوامە و ماوە، هێزی خۆی پێشانی خەڵک دەدات، وەکو ئەوەی لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا دەیکەن، کە ئەو کردەوانە کارێکی تیرۆریستین و هیچ بەهایەکی سەربازییان نییە، داعش دەیەوێت بڵێت ماوم، بەڵام ئەوان خەڵکێکی ئاساییان کردوەتە ئامانج.”

بارزانی ئەوەشی وت بەهۆی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی اکرەبا ٢٤ کاتژمێرە کارەبا لە مەخمور نییە و ووەزارەتی کارەباش دەڵێت ٢٤ کاتژمێری دیکەی پێدەچیت.

بەرپرسی میحوەری گوێڕ مەخموری  پێشمەرگە راشیگەیاند: بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆبونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەسەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی نیوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت، راستە ئەو دوو لیوایە ژمارەیەکی زۆر نین، بەڵام پێویستییەکی زۆرمان بە دامەزراندنیان هەیە و بۆشاییەکی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕدەکەنەوە، ئەگەر ئەو دوو لیوایە هەبووبان ئەو جۆرە رووداوەی دوایی رووینەدەدا یان ئەنجامدەرانی دەستگیردەکران، بۆیە ئەو هێزە هاوبەشانە زۆر هاوکاردەبن بۆ نەهێشتنی ئەو کردەوە تیرۆریستتانەی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە دەکرێت.”

سیروان بارزانی وتیشی: داعش لە سەرتاسەری ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەسەڵاتی بوون و سونەنشینن چالاکییان زیاتربووە و زیاتریش دەبێت، بۆیە کشانەوەی هاوپەیمانان دەبێتە کارەسات بۆ عێراق، چونکە بێ تەکنەلۆژیای ئەوان پێشڤەچون و بەهێزبونی داعش 10 جاری ئێستا بەهێزتردەبن و 10 جاری ئێستا زیاتر کردەوەیان دەبێت، بەتایبەت لە نەینەوا جموجوڵی داعش 10 جار زیاتر دەبێت، تەکنەلۆژیای هاوپەیمانان بەتایبەتی درۆن و تەکنۆلۆژیایان زۆر لەخزمەتی سوپای عێراق و پێشمەرگەن.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button