بریت ماکگۆرک سەردانی عێراق دەکات

لڤین:

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغداد دەکات.

میدیا عێراقیەکان لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق، بڵاویان کردەووە،” لیژنەیەکی ھاوبەش  لە نێوان بەغداد و واشنتۆن پێکھاتووە بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕانی ئەرکی ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ راوێژکاریی.”

هەروەها ئاماژە بەوەیشدراوە،” بەم نزیکانە بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دێتە عێراق، و ئامادەکارییەکان بۆ دواین خولی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق تەواو دەکات.”

سەبارەت بە مانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە چەند بنکەیەک، سەرچاوەکە بە میدیاکانی وتووە،” بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیکتۆریا لە بەغداد وەک خۆیان دەمێننەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button