دەمیرتاش لەڕێگەی نامەیەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای تورکیا دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەڕێگەی نامەیەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای تورکیا دەکات و دەڵێت: ئەگەر لە زینداندا نەبومایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رابردوو بەو شێوەیە نەدەبوو، ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر ئاکەپە سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە زیاتر لە چوار ساڵە لە تورکیا زیندانی کراوە، لە زیندانی ئەدیرنەوە لە رێگای نامەیەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای تورکیا کردووە.

لە بەشێکی نامەکەیدا دەمیرتاش رایگەیاندووە، ئەگەر زیندانی نەکرامایە ئەنجامی ریفراندۆمی ساڵی (2017) و هەڵبژاردنی ساڵی (2018) جیاواز دەبوون و بەم شێوەیە نەدەبوون و ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر ئاکپارتی سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا.

هەروەها لەبارەی کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێی تاوان دژ بەخۆیی و لاوازکردنی هەدەپە لەئێستادا دەمیرتاش، نوسیویەتی، “مەبەستی سەرەکی ئەو هەوڵانە پەرتەوازەکردنی ئۆپۆزسیۆنە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانن دەستکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەن تا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا ئەنجامەکان بگۆڕن”.

سەرەڕای بڕیاری دادگای ئەوروپا لە مەوەی ڕابردووەدا، بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەڵام تائێستا لە زیندانداندایە و تورکیا ئامادەنیە ئازادی بکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button