ئومێد خۆشناو بە ١٨ دەنگ بە 42 مین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

ئومێد خۆشناو بە دەنگی (18) ئەندامانی ئەنجومەن، بە 42 مین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ئامادەبوونی ٢٣ ئەندام کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨٧ی بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر كۆبوەوە و تێدا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.

سێ كەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید كردبوو کە ئەوانیش (ئومێد عەبدولڕەحمان خۆشناو، سەدرەدین قادر و ئومێد عەبدولسەلام پاڵانی)، کە دواتر لە کۆبوونەوەکەدا ئومێد خۆشناو كاندیدی پارتی بە (18) دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن، وەک 42 مین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، پێکهاتووە لە 30 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ پێویست بوو کەسی کاندید کراو 50+1ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن واتا ١٦ دەنگ هەبوو بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری هەولێر و متمانەی پێبدرێت.

دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ بە پارێزگار درا، بڕیارەكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و پاشان مەرسومی ھەرێمی لەلایەن سەرۆكایەتی ھەرێم بۆ دەردەچێت و پارێزگار سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەكار دەبێت.

هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو مانگ و نیوە تێپەڕبووە بەسەر گیانلەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی شارەکە، کە لە ١٨ی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشی کۆرناوە گیانی لەدەستدا.

ئومێد خۆشناو، ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە و دبلۆم و بەکالۆریۆسی لە راگەیاندن و رۆژنامەوانیدا هەیە و هاوکات، ماستەری لە یاسای گشتیدا هەیە، لە ئێستادا دانیشتووی شاری هەولێرە.

ئومێد خۆشناو، پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشتریش بەرپرسی چەند ڕێکخراوێکی سەر بە پارتی بووە و بێژەربووە لە کەناڵەکانی ئەو حزبە.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێکدێت، فراکیسۆنی یەکێتی خاوەنی 6 ئەندام (یەکێکیان جیابوەتەوە)، فراکسیۆنی گۆڕان خاوەنی 4 ئەندامە (یەکێکیان جیابوەتەوە)، فراکسیۆنی کۆمەڵیش خاوەنی 2 ئەندامە و فراکسیۆنی یەکگرتوش یەک ئەندام و پێکهاتەکان (تورکمان و کریستیان) خاوەنی 5 ئەندامن.

ئەنجامی دەنگەکان بەمجۆرەبوون:

سەدرەدین قادر: لەکۆی ٢٣ ئەندام هیچ کەسێک دەنگی پێنەدا

ئومێد پاڵانی: بەهەمانشێوە لەکۆی ٢٣ ئەندام هیچ کەسێک دەنگی پێنەدا

ئومێد خۆشناو بە ١٨ دەنگ بە 42 مین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

 

 

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button