وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەكی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و  رەگەزنامە بڵاو کردەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا ڕوونكردنەوەیەكی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامە بڵاو کردەوە و هۆکاری دواکەوتنی موچەی ئەو فەرمانبەرانە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی ناوەند و دەشڵێت: بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریانداوە، موچە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە: سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، بە پێوستمان زانی بۆ هەموو لایەك ڕوونبكەینەوە كە:

  1. كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ موچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت.
  2. لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) موچەخۆری ڕەگەزنامەی هەرێمی ناردووە.
  3. ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی موچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات، واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم موچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت موچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت.
  4. سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی 10- 11-12 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و ڕەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.
  5. بەدەر لەوانەش مانگی ڕابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بێ لێبڕین، موچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە.
  6. لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی موچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، موچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.

ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووەدا فەرمانبەرانی بەنداوەکان بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند و کۆتایی مانگی ڕابردووش، فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمیان كردبوو، داوای خەرجكردنی موچەكانیان کردبوو كە بەوتەی خۆیان زیاتر لە چآورمانگە هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتووە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button