روونكردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، كە دەمانەوێ بەشێوەیەكی تەندروست ئاوی خاوێن بگەیەنینەوە هاوبەشانی ئاو لە شاری هەولێر.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، کە ئەمڕۆ ( هەینی ٦ی ئابی ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە،”لە سێ ڕۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شێلووبوونی ڕووباری زێی گەورە كە سێ وێستگەی ئاوی ئیفراز لەسەر ئەو رووبارەن و لە رێگەی ئەو پرۆژانەی ئاوەوە بە ڕێژەی 60%ی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر دابین دەكرێت، بۆیە بە ناچاری وێستگەكان لە كاركردن راگیراون، چونكە رادەی شێلواتییەكەی سەرووی توانای كاركردنە بۆ خاوێنكردنەوەی ئەم ڕێژە بەرزەی شێلواتی ئاو.”

ئاماژە بەوەیش دراوە،” هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دڵنیا دەكەینەوە ئێستا بەشێوەیەکی بەردەوام و زانستی چاودێریی رووبارەكە دەکرێت و تێستەکانی دیاریکردنی رادەی شێلواتی رووبارەكە بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین دووبارە دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن بکەینەوە، كە دەمانەوێ بەشێوەیەكی تەندروست ئاوی خاوێن بگەیەنینەوە هاوبەشانی ئاو لە شاری هەولێر.”

هەروەها هاتووە،” بە پێویستی دەزانین وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بدەین كە وێستگەکانی ئاوی ئیفراز بۆ رێژەی شێلواتی نێوان 1500 تا 2000 دیزاینکراون، بەڵام لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا رێژەی شێلواتیەکەی سەرووی 5000ntu بووە و گەیشتووەتە 20000ntu لە هەندێک کاتدا ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە، ئەم بابەتە بەهۆی بارانبارین بووە لە ناوچە شاخاوییەكانی باکوور و باشووری کوردستان و گرفتی بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی خاوێن دروستكردووە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئێمە جارێكی دیكە وێڕای ئەوەی داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەكەینەوە كە دەست بە ئاوەوە بگرن، هاوكات دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە هەموو هەوڵێكی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ دابەزینی ئاستی شێلواتەكە، یەكسەر دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاو بكەینەوە، كە پێشبینی دەكەین لە ماوەیەكی كەمدا ئەو گرفتە چارەسەر ببێت.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button