وەزارەتی دەرەوەی ئێران:هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵیی بووە

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران،هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانیدا هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵییە و کارە درووستەکە ئەوەبوو کاتێک لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە، ئاڵای عێراق دانرابوو.

لەكاتی سەردانیكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران بەمەبەستی ئامادە بوون بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی ئیبراهیم ڕئیسی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە فرۆكەخانە ئاڵای كوردستان لە پێشوازی هەڵكرابوو بەڵام لە دیداری فەرمی شاندی هەرێم کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و چەند وەزیرێک و سەرۆك كۆماری ئێران کە ئەمڕۆ ( هەینی ٦ی ئابی ٢٠٢١ ) بەڕێوەچووتەنها ئاڵای عێراق لە پێشوازی بارزانی دانرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵیی بووە.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، “هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانیدا هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵییە و کارە درووستەکە ئەوەبوو کاتێک لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە، ئاڵای عێراق دانرابوو.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەیەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە و رێز لەسەروەری عێراق خاکی دەگرێت.”

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران ڕاگەیاندووە،” وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەفەرمی ڕونكردنەوەی داوە، هەڵەیەكی پرۆتۆكۆلی كراوە تەنانەت ئاڵای عێراقیش هەڵنەكراوە بۆیە.”

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button