زانیاری لەسەر شەرە تەقەكەی ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی

لڤین:

ئێوارەی ( هەینی، ٦ی ئابی ٢٠٢١ ) چەند خێزانێكی عەرەب كە ژمارەیان زیاتر دەبێت لە ( ١٥ ) كەس، کە بەپێی میدیاکانی ئەو شارە بوک و زاوایەکیان لەگەڵ دەبێت دەیانەوێ بچنە ناو مەكتەب سیاسیەكەی یەكێتی لە كەركوك لە گەڕەكی شۆراو بۆ وێنەگرتن.

هێزی پاسەوانی بینای مەكتەب سیاسیەكە پێیان دەڵێن: تەنها بوك و زاواو كامێرەمانەكە دەبێت بچنە ژورەوە.

پاشان یەكێك لە عەرەبەكان لە ئۆتۆمبێلەكەی دادەبەزێت و بەدەنگی بەرز هاوار دەكات و دەڵێت: من عەمیدم و زلەیەك لە پێشمەرگەیەك دەدات، لە ئەنجامدا،پێشمەرگەكانیش لێیان دێنە دەست و قاچی عەمیدەكە بەگولە دەشكێنن و ( ٣ ) عەرەبی تر بریندار دەكەن و ئێستا عەرەبەكان گیراون و بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button