پڕۆژه‌كانى ئيفراز ( يه‌ك، دوو، سێ ) به‌كارده‌خرێته‌وه
لڤین:
پارێزگاری هەولێر، بەهۆی شەپۆلێکی باران چەند ڕۆژێکە پرۆژەکانی ئیفراز ( یەک و دوو ، سێ ) وەستاون لە دابینکردنی ئاوی پارێزگای هەولێر، دواى چه‌ند كاتژمێرێكى تر دەکەوەنەوە کار و ئاوی ماڵان دابین دەکەن.
لە ڕونکردنەوەیەکدا، کە نوسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” ماوه‌ى چەند ڕۆژێکە گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا و هاتنى شەپۆڵێكى باران كه بووه هۆى شێلوبوونى و هێنانى قوڕ و لیتەيه‌كى زۆر بۆ نێو ئاوی زێى گه‌وره و وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى ئيفراز ( يه‌ك، دوو، سێ ) كه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، بەمەش بۆماوه‌يه‌ك بەشێکی زۆرى دانیشتووانی شاره‌كه‌مان بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌وه.”
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌يه‌ك له نووسينگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر
ماوه‌ى چەند ڕۆژێکە گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا و هاتنى شەپۆڵێكى باران كه بووه هۆى شێلوبوونى و هێنانى قوڕ و لیتەيه‌كى زۆر بۆ نێو ئاوی زێى گه‌وره و وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى ئيفراز ( يه‌ك، دوو، سێ ) كه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، بەمەش بۆماوه‌يه‌ك بەشێکی زۆرى دانیشتووانی شاره‌كه‌مان بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌وه.
به‌پێويستى ده‌زانين بۆ هه‌موو لايه‌ك ڕوونبكه‌ينه‌وه ئه‌وه‌ى ڕوويداوه ته‌نها هۆكاره‌كه‌ى گۆڕانكارى بووه له كه‌ش و هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و ئەو بارانەى كه لە ناوچە سنووری و شاخاويەكان باريوه و له‌گه‌ڵيدا به‌ڕاده‌يه‌كى زۆر قوڕ و ليته‌ى خستۆته ناو ئاوی زێی گەورە كه ڕاده‌ى شێلوبوونى ئاوى گەیانده (١٨,٠٠٠) ھەزار، كه بەپێ ستاندار تواناى كاركردنى پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى دەتوانێت کاربکات کە شێلويی ئاو بگاته ( ١٥٠٠ ) ئینجا دەتوانێ ئاو بگه‌ينرێته ھاووڵاتیان، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شێلوى ئاو به‌و ڕاده زۆره مەترسيه‌كی زۆرى خسته سه‌ر پڕۆژه‌كانى ئاوى (شه‌قڵاوه – پيرمام) و ئاوی ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبا له‌كاركردن بۆى هه‌بوو به‌يه‌كجار له‌كار بكه‌وێت، بۆيه به ناچارى بۆ ماوه‌يه‌ك پڕۆژه‌كانى ئاو گيرايه‌وه تا شێلوبوونى ئاوه‌كه دابه‌زێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه‌حاڵه‌تێكى سروشتيه و له‌ده‌ست مرۆڤ به‌ده‌ره، له‌وه‌رزى زستانيش ڕووده‌دات به‌ڵام زياتر له‌وه‌رزى هاويندا هاوڵاتييان هه‌ستى پێده‌كه‌ن، چونكه به‌ڕێژه‌يه‌كى زياتر پێويستيان به به‌كارهێنانى ئاو هه‌يه و ئاستى ئاوى ڕووباره‌كانيش كه‌متره، ئێستاش هاوڵاتييان دڵنياده‌كه‌ينه‌وه، كه دواى چه‌ند كاتژمێرێكى تر پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) به‌كارده‌خرێته‌وه و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كانى هاوڵاتييان. هه‌روه‌ها ته‌واوى گرفت و كێشانى پڕۆژه‌ى ئاوی (قەندیل)يش چاره‌سه‌ركراوه و پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه‌كار.
لێره‌شه‌وه به‌پێويستى ده‌زانين سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌ولێر و دەوروبەر و سۆران و تيمى شاره‌وانييه‌كان بكه‌ين، كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى كه‌م ئاوى له‌ڕێگه‌ى ته‌نكه‌ر ئاوى ماڵانيان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان دابينكردووه، جارێكى تر هاوڵاتييانى شارى هه‌ولێر دڵنياده‌كه‌ينه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌يران و كێشه و گرفته‌كانى ووشكه‌ساڵى، له‌ڕێگه‌ى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنى گرفتەکانى كه‌م ئاوى، ئێستا له قۆناغى كۆتاى و زاڵبوونداین به‌سه‌ر ئه‌و قه‌يرانانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى ووشكه‌ساڵى ڕووبه‌ڕووى بووينه‌وه.
نووسينگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر
2021.8.6
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21