لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ٢٠٠ کۆچبەر ڕزگارکران

لڤین:

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق، پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا، ٢٠٠ کۆچبەری رزگار کرد کە ھەشتیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق، رایگەیاندووە،” بەلەمێک بە ٢٠٠ کۆچبەرەوە لە ناوەڕاستی دەریای سنووری ئیتاڵیا لە کارکەوت و پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا بە ھانایانەوە چوون و رزگاریان کردن.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ھەشت لەو کۆچبەرانە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و پێکھاتوون لە سێ منداڵ و پێنج کەسی تر، کۆچبەرەکانی تریش خەڵکی میسر و ئەفغانستان و ئێرانن.”

ئاماژە بەوەیش دراوە،” بە وتەی یەکێک لە کۆچبەرە کوردەکان، لە ئێستادا تەندروستی ھەموو کۆچبەرەکان باشە و لە کەشتییەکدا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین دەکرێن، دواتر چارەنوسیان دیاری دەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button