فەرمانبەرانی گرێبەست هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن

لڤین:

دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەگەر لەپێش وادەی دەنگدان و ھەڵبژاردن سەقفێکی زەمەنی بۆ بەھەمیشەی کردنی ئێمەی (فەرمانبەرانی گرێبەست )دیاری نەکەن ئەوا بەھەموو توانامانەوە بایکۆتی ئەو پرۆسەیە دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەمڕۆ ( هەینی، ٦ی ئابی ٢٠٢١ )، هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن کە بڕیار وایە لە ( ١٠ / ١٠ ) لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەرێزان حکوومەت و حیزب و لایەنە سیاسیەکان

-ئێمە وەک فەرمانبەرانی گرێبەست لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەمان نزیک بە ٢٤ ھەزار فەرمانبەرە،ماوەی ساڵانێکی زۆرە بەشێوەی گرێبەست بەبێ ھیچ ماف و ئیمتیازێک بە شاھیدی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەست و فەرمانگانەی کاری تێدا دەکەین ئەرکێکی زۆر قورس بە موو چەیەکی زۆرکەم ئەنجام دەدەین ،کە بڕەکەی لە نێوان (٣٠٠-٥٠٠) ھەزار دیناری مانگانەدایە

ئەمە لە کاتێکدا دەبوو پاش سێ ساڵ لە خزمەتکردن بەپێی رێنمای دارای ژمارە (٣٩-٤٣)ی ساڵی (٢٠١٣) ھەموو فەرمانبەرێکی گرێبەست بکرێتە ھەمیشەی، لەکاتێکدا ئێمە ماوەی ساڵانی خزمەتمان لە نێوان (٤-١٦)ساڵدایە و ھێشتا لە چاوەروانی ھاتنەدی خەونی بەھەمیشەی بوونماندا ین، کە پێویستیەکی زۆری نێو فەرمانگەکانین ھەر بەپێی لێدوانی بەرێوەبەری فەرمانگەی خانەنشینی ھەرێم لە ماوەی ساڵانی 2014 تا 2020 نزیک بە ٤٣ ھەزار فەرمانبەری ھەمیشەی خانەنیشن بوون و کۆتای بە راژەکانیان ھاتوە و جێگەکانیان پڕ نەکراوەتەوە، هەروەها بەپێی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی بوودجە بەژمارە (٤٣١٠)ی ساڵی (٢٠١٩) بەھەمیشەی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ھیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات بەڵکو مانگانە بری زیاتر لە (٢) ملیار دینار دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی

بەرێزان ئێمە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک خاوەنی گروپ ئەکاوەنتێکین بە ناوی (فەرمانبەرانی گرێبەست لە کوردستان ) کە ژمارەی فەرمانبەرانی بەشدار تێیدا زیاترە لە ١٠ ھەزار فەرمانبەر ھەرلە زاخۆوە تا خانە قین ،

لێرەوە بەپێویستی دەزانین بە ئێوەی بەرێزان رابگەیەنین کە ئێمە ئێستا لەسەرو بەندی پرۆسەی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقین ، نیازی بەشداری و دەنگانی ئەو پرۆسەیەمان نیە و بەھەموو جۆرێک بایکۆت و رەتی دەکەینەوە ،ئەگەر لەپێش وادەی دەنگدان و ھەڵبژاردن سەقفێکی زەمەنی بۆ بەھەمیشەی کردنی ئێمەی (فەرمانبەرانی گرێبەست )دیاری نەکەن ئەوا بەھەموو توانامانەوە بایکۆتی ئەو پرۆسەیە دەکەین کە زەرەرمەندی یەکەم تێیدا ئێوە دەبن وە بە پێچەوانەوە بە ھەموو توانامان کار دەکەین بۆ سەرخستن و دەرچونی کاندیدەکانتان لەسەرجەم بازنەکان لە ھەرێمی کوردستان.

دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست

٦ / ٨ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button