سەرکردایەتیەکی یەکێتیی: ئەوەی ٨ی تەمووز نە بە ڕێڕەوی ڕاستی حزبی کراوە و نە بە پێی پەیڕەو

لڤین:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، شەرعیەتدانى هەندێک بەڕووداوەکانى ٨ى تەموز نەڕێڕەوى ڕاستەو نە پەسەندى سەرکردایەتى

ژینۆ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەمڕۆ ( هەینی، ٦ی ئابی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی لێدوانەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی دایەوە کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ٨ی تەمموز بەدواوە ڕوویداوە، بە ڕێڕەوی حزب و بە پێی پەیڕەو بە ئاگاداری گشت ئەندامانی سەرکردایەتی کراوە.

دەقى پەیامەکە:

هەڤاڵان و جەماوەری خۆشەویستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵك.

وەك دەزانن لە ڕۆژی ٨ تەمموزەوە کۆمەڵێك ڕووداو و گۆڕانکاری لە ناو یەکێتی نیشتمانی ڕویداوە کە دڵی هەموو یەکێتی و تەنانەت خەڵکانێك لە دەرەوەی یەکێتیشی ناڕەحەت کردووە ، بۆشەرعیەت دان بەو کارانەی کە بە هیچ جۆرێك نە بە ڕێڕەوی ڕاستی حزبی کراوە و نە بە پێ ی پەیڕەو ڕێگە پێدراوە کەسانێك لێرەو لەوێ بە ناوی هەموو سەرکردایەتی یەکێتیەوە قسە دەکەن و وای دەردەخەن کە سەرکردایەتی یەکێتی ڕازیە و پەسندی هەموو ئەو ڕووداوانەی کردووە ، لێرەوە ڕایدەگەیەنم بە هیچ جۆرێك سەرکردایەتی کۆبوونەوەی نەکردووە تا ڕای تێکڕای سەرکردایەتی وەرگیرێ ، بۆیە هەرکات کۆبوونەوەی سەرکردایەتی گیرا ئەو کات ڕای فەرمی سەرکردایەتی لەوێ ڕادەگەیەنرێ و لە کۆبوونەوە بڕیاری سەرکردایەتی وەردەگیرێت ، پێچەوانەی ئەوە هەر قسە و باسێك بە ناوی سەرکردایەتیەوە جگە لە چەواشە کردنی ڕای گشتی شێکی تر نیە.

ژینۆ محمد

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی

٦ / ٨ / ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button