پیاوێک هاوژینەکەی و چوار ئەندامی دیکەی بنەماڵەی هاوژینەکەی کوشت

لڤین:

ڕێکخراوی هەنگاو، پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەش، خۆی کوشت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی هەینی ١٥ی گەلاوێژ ٢٧٢١ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لە باخێکی گوندی خەڵیفە تەرخان سەر بە شاری سنە پیاوێک بە ناوی ڕەزا ئەحمەدیان بە چەک هاوژینەکەی بە ناوی ” شیلان مەندومی ” و هەروەها سێ کەسی دیکەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوژینەکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشت.”

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە،” بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوکی شیلان، برا و دایکی شیلان کوژراون و خاوەنی باخەکە بە ناوی ئارەش وەلیدیش کوژراوە. هەتا ئێستا ناوی برا و دایکی شیلان بۆ هەنگا وئاشکرا نەبووە.”

هەروەها هاتوە،”ڕەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.”

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارە ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی شیلان بە هۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوکی، ڕەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەکە هەموویانی کوشتووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button